13/10/2019

میرۆسلاف کلۆزە بەراوردی خۆی و لیڤاندۆڤسکی دەکات

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

میرۆسلاف کلۆزەی ئەڵمانی و گۆڵکاری مێژوویی سەرجەم جامی جیھانیەکان لە نوێترین لێدوانیدا بەم شێوەیە بەراوردی خۆی و لیڤاندۆڤسکی دەکات:

“لیڤاندۆڤسکی وەکوو من دەردەکەوێت، تەنانەت ١٠ جار لەمن باشتریشە. ئەو ھێرشبەرێکی تەواو تەواوە، ھەردووک پێیەکانی بەکار دێنێت و جیاوازی نییە، ھەروەھا لە لێدانە ھەواییەکان زۆر باشە و لێدانەکانیشی بەھێزن”

میرۆسلاف کلۆزە بە ١٦ گۆڵ تاوەکوو ئێستا گۆڵکاری مێژوویی مۆندیالەکانە. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکیش گۆڵکاری مێژوویی پۆلەندایە و لەم وەرزەدا توانیوویەتی ژمارەیەکی زۆر گۆڵ تۆمار بکات بۆ یانە و ھەڵبژاردەکەی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…