26/12/2018

خیسۆس لەکاتی گۆڵکردن بۆ بەم شێوە ئاهەنگ دەگێڕێت

برادۆست میدیا

گابرێل خیسۆس هێڕشبەری هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی مانچستەر سیتی ، لەکاتی گۆلکردن وەک هەر هێڕشبەرێک ئاهەنگ گێرانی تایبەت بە خۆیی هەیە.

چیرۆکە لێرە دەست پێدەکات خیسۆس زۆر سەرسام بوو بە کچێکی هاوڕێ لە مۆندیالی 2014 بەرازیل زۆری خۆشدەویست ،زۆر جار خیسۆس تەلەفۆنی بۆ دەکرد ،بەڵام لەبەر ئەوەی خیسۆس کارێکی باشی نەبوو ،شۆستەکانی بۆیاغ دەکرد ،کچەکە هیج وەڵامی تەلەفۆنەکانی خیسۆسی نەدەدایەوە وێڵی دەکرد.

لەدوای سێ ساڵ (2017) خیسۆس روویکردە یانەی مانچستەرسیتی،گڕێبەستی لەگەل ئەو یانە زەنگینە واژووی کرد بە موچەی دوو ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.

ئێستا کچە هاوڕێکەی تەلەفۆنی بۆ دەکات ،بەڵام خیسۆس وەڵامی ناداتەوە،بۆیە ئێستاش لەکاتی تۆمار کردنی گۆل، خیسۆس ئاهەنگ گێرانی ئاماژە بە تەلەفۆن دەکات.

خیسۆس لە ساڵی 2017 لە یانەی پاڵمیراسەوە روویکردە یانەی مانچستەر سیتی بە بڕی 33 ملیۆن یۆرۆ ،گڕێبەستەکەی تا ساڵی 2021ــە ،بەڵام بەهۆی ئاستە باشەکەی یانەی سیتی تا ساڵی 2023 بۆندەکەی تازە کردۆتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…