18/11/2019

بەڕازیلیەکان نەیانھێشت نازناوی جامی جیھان لە خاکەکەیان بچێتە دەرەوە

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

دوێنێ شەو، فینالی جامی جیھانی خوار تەمەن ١٧ ساڵان، لەوڵاتی بەڕازیل لە نێوان لاوانی مەکسیکۆ و لاوانی بەڕازیل بەڕێوە چوو.

 

گێمی یەکەمی یاریەکە ھیچ لایەکیان نەیانتوانی تۆڕی ئەوەیتر بھەژێنن و گێمەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات.

 

لە گێمی دووەمدا مەکسیکیەکان دەست پێشخەریان کرد و لە خولەکی ٦٦ بە گۆڵێکی بریان گۆنزالێز پێشکەوتن، بەڵام بەڕازیلیەکان خۆیان بەدەستەوە نەدا و لە خولەکەکانی کۆتایی و بە دیاری کراوی لە خولەکەکانی ٨٤ و ٩٣ لە ڕێی کایۆ و لازارۆ دوو گۆڵیان تۆمار کرد و ئەنجامەکەیان لە شکستەوە گۆڕی بۆ سەرکەوتن و بۆ چوارەمجار لە مێژوویاندا بوونە پاڵەوانی جیھان.

 

◾️گابریێل ڤیرۆنی بەڕازیلی بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەکە دیاری کرا.

◾️ماتیۆس دۆنێلی بەڕازیلی بە باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانێتیەکە دیاری کرا.

◾️سۆنتی ھانسنی ھۆڵەندی بە ٦ گۆڵ بووە گۆڵکاری پاڵەوانێتیەکە.

◾️ھەڵبژاردەی لاوانی ئیکوادۆر خەڵاتی یاری پاکیان پێ بەخشرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…