24/07/2019

مالدینی بەشداری یاریەکەی بایرن و میلانی کرد

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

بەرە بەیانی ئەمڕۆ چوار شەمە، ٢٤ـی تەمووزی ٢٠١٩،  لە یاری نێوان بایرن و میلان مالدینی بەشداری یاریەکەی کرد.

دانیێل مالدینی کە کوڕی پاولۆ مالدینی ئەفسانەی پێشووی ھێڵی بەرگری ئیتالیا و ئەی سی میلانە، بەرە بەیانی ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لەگەڵ یانەی میلان بەشداری کرد.

دانیێل دەیەوێ ھاوشێوەی باوکی خزمەتی یانەکە بکات. بەڵام ناوبراو لەو شوێنە یاری ناکات، کە باوکی یاری تیایدا دەکرد، بەڵکو ئەویان لە ھێڵی ناوەڕاست یاری دەکات.

پاولۆ مالدینی بۆ یەکەمجار لە ٢٠-١-١٩٨٥ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بە درێسی میلان دەرکەوت، ٣٤ ساڵ دواتر و بەرە بەیانی ئەمڕۆ کوڕەکەی دانیێل مالدینی بۆ یەکەمجار لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا درێسی تیپی یەکەمی میلانی پۆشی و ٥٨ خولەک بەشداری یاریەکەی کرد.

دانیێل مالدینی لە ئێستادا تەمەنی ١٧ ساڵە. لە ھێڵی ناوەڕاست یاری دەکات. درێژی باڵای ١٨١ سانتیمە و کێشیشی ٦٦ کیلۆ گرامە.

دانیێل مالدینی یەکەم دەرکەوتنی بە درێسی میلان
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…