11/09/2019

لەدوایی وازهێنانی ئیتۆ  تەنها سێ یاریزانی مۆندیالی ١٩٩٨ ماونن لە یاریکردن

فرحان جبرائیل علی

برادۆست سپۆرت

سالی ٢٠١٩ چەندین ئەستێرە بەیەکجاری مالئاوایان لە لاکێشەی سەوز کرد، لە وانەش چاڤی و شنایدەر و رۆبن و پیتەرچیک و چەندانیتر، دوا ئەستێرە کەوا وازهینانی خوای راگەیاند ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی بوو، لە دوایی وازهینانەکەی ئیتۆ سێ یاریزانی مۆندیالی ١٩٩٨ ماون لە یاریکردن کەوا تاکو ئێستاش دەجەنگن و خۆیان بەدەستەوە نەداوە، لەوانەش :

  1. یاریزانی کۆریای باکور ‘لی دۆنگ جۆک’ی تەمەن ٤٠ ساڵ، ئێستا یاری بۆ یانەی جونبوك موتورزی کۆری دەکات لەم خولەدا.
  2. یاریزانی یابانی ‘شینگۆ ئونۆ’ی تەمەن ٣٩ ساڵ، ئیستا یاری بۆ یانەی ریوکۆی پلەی دووی یابانی دەکات.
  3. یاریزانی سعودی ‘حسێن عەبدولغەنی’ی تەمەن ٤٢ ساڵ، ناوبرا ئێستا یاری بۆ ئەهلی سعودی دەکات.

ئەفسانە ‘جیانلۆجی بۆفۆن’ی تەمەن ٤١ ساڵ، تاکو ئێستا یاری بۆ یۆڤانتۆس دەکات، بەڵام ناوبراو لە مۆندیالی ١٩٩٨ بەشداری هیچ یاریەکی نەکردووە، بۆیە تەنها ئەو سێ یاریزانە لەم زانیاریە هەژمار دەکرێن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…