01/09/2020

لۆف کەسێکیتر شایەنی بالۆن دۆرە نەک لیڤاندۆڤسکی

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت- ھەولێر

ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا یواکیم لۆف پێی وایە، کە ئەگەر ئەم وەرزە خەڵاتی بالۆن دۆر دابەشیش بکرێت ئەوا لیڤاندۆڤسکی شایەنی نییە، بەڵکو کەسێکیتر شایەنی خەڵاتەکەیە.

لۆف لەمبارەیەوە وتی:

“من ھیچ شتێکم بەرامبەر لیڤاندۆڤسکی نییە، ئەو گۆڵکارێکی نموونەییە، بەڵام بەڕای من ئەو شایەنی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھان نییە، بەڵکو گۆڵپارێزی بایرن میونشن مانوێل نۆیەر شایەنی خەڵاتەکەیە. نۆیەر لە فیناڵ و قۆناغەکانی پێشتریش بایرنی لە شکست ڕزگار کردووە و ئەو ھۆکاری سەرەکی بردنەوەی نازناوەکانە”

لیڤاندۆڤسکی ئەم وەرزە باشترین ئاستی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا پێشکەش کرد و +50 گۆڵی کرد و سێ نازناوە گەورەکەی لەگەڵ بایرن بەدەست ھێنا.

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…