02/11/2019

لایەنەکانی فینالی پاڵەوانێتی تێنسی پاریس ئاشکرا بوون و نادال یاریەکەی ئەنجام نەدا

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاری یەکەمی قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی پاریس جۆکۆڤیچ و دیمیترۆڤ ڕووبەڕوو بوونەوە، لە ئەنجامدا جۆکۆڤیچ یاریەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام بردەوە و خۆی گەیاندە فینالی پاڵەوانێتیەکە.

ئەنجامی کۆمەڵەکان (٧-٦)(٦-٤) بوون

یاری دووەمی قۆناغەکە بڕیار بوو لە نێوان نادال و شاپۆڤالۆڤ بەڕێوە بچێت، بەڵام نادال بەھۆی پێکانەوە نەیتوانی یاریەکە ئەنجام بدات، بەو ھۆیەوە شاپۆڤالۆڤ وەکوو لایەنی دووەم سەرکەوت بۆ فینال.

وا بڕیارە یاری فینال سبەی یەک شەمە، لە کاتژمێر ٥:٠٠ بە کاتی ھەولێری پایتەخت لە نێوان جۆکۆڤیچ و شاپۆڤالۆڤ بەڕێوە بچێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…