02/09/2020

فەرمی: بارسێلۆنا وادەی یەکەم یاری دۆستانەی خۆی دیاری کرد

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت- ھەولێر

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی وادەی یەکەم یاری دۆستانەی خۆی لە ئامادەکاریەکانی یانەکە بۆ وەرزی نوێ 2020/21 دیاری کرد.

یاریەکە لە 12ـی ئەم مانگە، لەسەر یاریگای یۆھان کرۆیف، بەرامبەر ناستیک دێ تەرەگۆنای پلە سێی ئیسپانیا دەبێت.

بارسێلۆنا ئەم وەرزە بە تاقمێک ڕاھێنەری نوێوە بەسەرکردایەتی ڕۆنالد کۆمانی ھۆلەندی خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەکات و پێشبینی دەکرێت گۆڕانکاری گەورە لە یاریزانانیش بکرێت.

بارسێلۆنا & ناستیک (یاری دۆستانە)
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…