14/07/2019

فینالی ئەمسالی وێمبلدۆن دراماتیکی بوو

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

.

ئەمڕۆ یەک شەمە، ١٤ـی تەمووزی ٢٠١٩، کاتژمێر چوار بە کاتی ھەولێری پایتەخت، فینالی پاڵەوانێتی تێنسی وێمبلدۆن لە نێوان نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و ڕۆجێر فێدرێری سویسڕی بەڕێوە چوو.

.

جۆکۆڤیچ و فێدرێر یاریەکی دراماتیکی و پڕ تام و چێژیان پێشکەش بە ھەواداران و ئاشقانی تێنس کرد.

یاریەکە زیاتر لە ٥ کاتژمێری خایاند، بەمەش بوو بە دووەم درێژترین فینال لە مێژوودا.

دوای کێبڕکێیەکی بەھێز لە نێوان ھەردووک تێنسزان، دواجار جۆکۆڤیچ توانی بە ئەنجامی سێ کۆمەلە بەرامبەر کۆمەلەیەک یاریەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبێنێت و ببێتە پاڵەوانی پاڵەوانێتیەکە.

•ئەنجامی کۆمەلەکان (٧-٦)(١-٦)(٧-٦)(٤-٦)(١٣-١٢) بوون.

•جۆکۆڤیچ بۆ دووەمجار لەسەر یەک و پێنجەمجار لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتیەکە.

•جۆکۆڤیچ نازناوی ژمارە ١٦ـی خۆی بەدەست ھێنا لە پاڵەوانێتیە گەورەکان(گراند سلام)

.

جۆکۆڤیچ لە ئێستایا پلەی یەکەمی تێنسزانانی جیھانی گرتووە، ھەروەھا فێدرێر لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت.

جۆکۆڤیچ لەگەڵ نازناوی وێمبلدۆن
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…