26/01/2020

فرانکفۆرت لایپزیگی ڕاگرت و نەیھێشت ببێتە خاوەنی ڕیکۆردێکی مێژوویی

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئینتراخت فرانکفۆرت ڕێگر بوو لەوەی لایپزیگ ڕیکۆردێک تۆمار بکات کە ھیچ یانەیەکی بۆندس لیگا خاوەنی نییە.

شەوی ڕابردوو فرانکفۆرت لەنێو یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە لایپزیگی پێشەنگی بردەوە، بەمەش لایپزیگ نەیتوانی بۆ پێنجەم یاری بەدوای یەك لە دەرەوەی یاریگای خۆی ٣ گۆڵ و زیاتر تۆمار بکات، کە لە چوار یاری پێشوودا ئەم کارەی کردبوو.

ھیچ یانەیەکی بەشدار لە بۆندس لیگا لەمێژو و ئێستادا نەیتوانیوە پێنج یاری بەدوای یەک لە دەرەوەی یاریگای خۆی ٣ گۆڵ و زیاتر تۆمار بکات.

لایپزیگ بە کۆ کردنەوەی ٤٠ خاڵ تاوەکوو ئێستا پێشەنگی ڕیزبەندی بۆندس لیگای گرتووە. ھەرچی یانەی فرانکفۆرتە بە ٢٤ خاڵ لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی دەبینرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…