03/04/2019

شازادە ھاری لەبەردەم ڕیکۆردێکی نوێدا

نیھاد ھەرکی

برادۆست سپۆرت- ھەولێر

ئەمشەو یانەی تۆتنھام یەکەم یاری لە یاریگا نوێیەکەی ئەنجام دەدات بەرانبەر کریستال پاڵاس، لەمیانەی یاریەکانی ھەفتەی ٣٣ـی پڕیمەر لیگ.

شازادەی ئینگلتەرا و تۆتنھام ھاری کەین، ئەمشەو لە ئەگەری تۆمار کردنی دوو گۆڵ ئەوا ڕیکۆردی جێرمان دیفۆی ھێرشبەری پێشووی یانەکەی دەشکێنێت بەوەی ببێتە یەکەم یاریزان زۆرترین گۆڵ لە یاریگای یانەکەی تۆمار بکات.

لە ئێستادا ھاری خاوەنی ٥٩ گۆڵە، ھەروەھا دیفۆی لە پێشوودا ٦٠ گۆڵی لە یاریگای یانەکەی تۆمار کردووە.

شازادە تەمەن ٢٥ ساڵانەکە، لەم وەرزەی پڕیمەر لیگ خاوەنی ١٧ گۆڵە، ھەروەھا ٤ گۆڵیشی بۆ ھاوڕێکانی دروست کردووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…