14/08/2020

لایبزیگ توانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە چامپیونیس بکاتە دەرەوە

کاپتن ئەبو ڕامی

شرۆفەکاری عێراقی کاپتن ئەبو رامی تایبەت بە برادۆست وەرزش، شرۆڤەی یارییەکەی لایبزیگ و ئەتەلەتیکۆ مەدرید دەکات، لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کەتیادا یانە ئەڵمانییەکە توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆلێک لە یانە ئیسپانییەکە بباتەوە و خۆی بگەینێتە قۆناغی پێش کۆتای.

لایبزیگ بەشێوەی 3-3-3-1 یاریکرد، بەشێوەی چوار هێڵ بەرامبەر سێ هێل-ی سیمیۆنی کە بەشێوەی 4-4-2 یاری دەکرد

جیاوازی:-
🔴 یاریزانانی لایبزیگ زیاتر لە یاریزانانی ئەتلەتیکۆ مەدرید جوڵانەوە.

🔴 لە هەموو هێڵەکانی یاریگا و لەهەموو گۆشەیەکی یاریگا، یاریزانی لایبزیگ سەرکەوتووبن بەسەر یاریزانانی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سیستەمی 1+.

🔴 گیانی یاریکردنی یاریزانانی یانە ئەڵمانییەکە بەڵگەن لەسەر خۆشەویستیان بۆ سەرکەوتن، ئارامگرتن، تەنانەت لە کاتی یەکسانبوونیش هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر شێوازی یاریکردنی یاریزانەکانی تیپەکە نەهات.

تیپی لایبزیگ شایەنی بردنەوە بوو، ناگلیسمان ئەو ڕاهێنەرە گەنجەی لەداهاتوو دەبێتە راهێنەری یەکێک لە یانە گەورەکان….

#aburami14

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فەرمی: جوانترین گۆڵی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ دیاری کرا

برادۆست سپۆرت   ئەمڕۆ پێنچ شەمە، ٢٧ـی ٨ـی ٢٠٢٠. جوانترین پێنچ گۆڵی ئەم وەرزەی چامپیۆن…