05/11/2019

یۆڤانتس بەبێ ئەستێرەیەکی بەرەو مۆسکۆ بەڕێکەوت

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

یانەی یۆڤانتسی ئیتالی لیستی یاریزانانی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی ڕوسی ڕاگەیاند.

تیایدا ناوی بەرگریکاری ھۆلەندی ماتیاس دی لیخت نابینرێت، ئەویش دوای ئەوەی لە یاری ڕابردووی بەرامبەر تۆرینۆ تووشی ئازارێک ھات لە جومگەکانی گۆزینگی، بەڵام پێکانەکەی سوکە و بۆ یاری داھاتووی یانەکەی لە سێریا ئەی بەرامبەر میلان ئامادە دەبێت.

ھەریەکە لە ڕوگانی و دێمیرال ئامادەن بۆ شوێنگرتنەوەی ناوبراو.

وابڕیارە شەوی چوار شەمە ھەریەکە لە یۆڤانتسی ئیتالی و لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی ڕوسی لەمیانەی یاریەکانی گەڕی چوارەمی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگ، لە کاتژمێر ٨:٥٥ خولەک بە کاتی ھەولێر، لەسەر یاریگای RZD ئەرینا، بە ناوبژیوانی ڕودی بوکێت ڕووبەڕووی یەک ببنەوە.

لیستی یاریزانانی خانمە پیرەکە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…