19/09/2019

کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی زیدان پاش شکستی ریاڵ مەدرید بەرامبەر پاریس سانجێرمان

رەوەز ئەحمەد

برادۆست سپۆرت

زیدان: نەمانتوانی باڵادەستی خۆمان بەسەر یارییەکە بسەپێنین.

زیدان: دوو گۆڵمان کرد بەڵام رەتکرانەوە، نابێت بیر لە رابردوو بکەینەوە، یارییەکەمان زۆر خراپ بوو.

زیدان: لەو ئاستەدا نەبوین کە روبەروی پاریس ببینەوە، ئەوان یارییەکی باشیان کرد.

زیدان: پێویستە بیر لە یاریی داهاتوو بکەینەوە، وەرزەکە تازە دەستی پێکردوە.

زیدان: لەشەڕی هێلی ناوەراستدا شکستمان هێنا، تایمی یەکەم باشبوین بەڵام دواتر خراپ دەرکەوتین.

زیدان: پاریس لە هەموو شتێکدا سەرکەوتوو بوو، لە یارییەکە لەناوەراست، ئەمە شتێکی ناخۆشە بۆ ئێمە.

زیدان: ئێمە هەمومان لەناو یەک بەلەمداین، کە دەیبەینەوە هەمومان پێکەوە دەیبەینەوە، کە دەدۆڕێین هەمومان دەدۆڕێین، هیچ شتێک لەسەر کۆرتوا نییە.

زیدان: کە دۆڕاین، هەمومان بەرپرسیارین.

زیدان: پەیوەندی هێلەکان بەیەکەوە نەمابوو.

زیدان: من تۆمەت ناخەمە سەر هیچ یاریزانێک، بەڵام ئەوەى بینیم لە یاریگا بەدڵم نەبوو، هەستێکی خراپم هەبوو پێموابوو لە یارییەکەدا نەماوین.

زیدان: ئێمە لەئاستی خۆمان نەبوین و ئەوانیش ئاستیان بەرز بوو.

زیدان: پێموایە تەنها کێشەکە نا هاوسەنگی و پچڕانی پەیوەندی هێلەکان بوو، لەوانەیە بکەوینە رۆژێکی ناخۆشەوە، بەڵام ئەگەر هاوسەنگی بپارێزین و هێڵەکان لێک نەپچڕێن، ئەتوانین لەناو یاریەکە بمێنینەوە، بەڵام بەرامبەر پاریس بەتەواوی پێچەوانە بوو.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…