28/02/2019

پێکانەکەی ڕۆنالدۆ مەترسیدارە، یاخود نە؟

فرحان برادۆستی

ئەو هنگافتنەی کەوا ئەستێرەی پورتوگال کریستیانۆ رۆنالدۆ تووشی بووە، مەترسیدار نیە، لە خولی ئیتاڵی بەرامبەر بە ناپۆلی یاری ناکات، بەڵام لە چامپیۆنسلیگش بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆمەدرید دەگڕێتەوە.

پێگەی فرانس فووتبۆل ئاماژەی بەوەکردوە کەوا پزیشکەکانی یانەی خانمە پیرەکە، پشکنیان بۆ رۆنالدۆ کردوە، پێکانەکەی مەترسیدار نیە، بەلام بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر بە ناپۆلی دەبێت پشو وەربگریت، بۆ ئەوەی تەواو لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە.

یوڤی لە ١٢ مانگی داهاتوو لە یاریەکی چارەنوس سازدا رووبەرووی ئەتلەتیکۆمەدرید دەبێتەوە لە نێو یاریگای خۆیان، ئەنجامی یاریەکەی پێشویان (٢- ٠) شکستی خوارد بوو لەسەر دەستی کورانی سمیۆنی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…