08/08/2019

پالێوراوانی بوون بە باشترینی دوو پاڵەوانێتیە گەورەکەی ئەوڕوپا دیاری کران

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

کەمێک پێش ئێستا پەرەی فەرمی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگ پالێوراوانی بوون بە باشترینی دوو پاڵەوانێتیە گەورەکی ئەوڕوپا بۆ وەرزی ٢٠١٨/١٩ دیاری کران.

•ھەریەکە لە گۆڵپارێزان لە ئالیسۆن بیکەر لە لیڤەرپوول و ھۆگۆ لۆریس لە تۆتنھام و تێرشتیگن لە بارسێلۆنا پالێوراون بۆ بوون بە باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانێتیەکە.

•بۆ ھێلی بەرگریش ڤان دایک لە لیڤەرپوول و دیلیختی یاریزانی پێشووی ئەیاکس و ئێستای یۆڤانتس و ئارنۆلد لە لیڤەرپوول پالێوراون.

•لە ھێلی ناوەڕاستیش ھەریەکە لە یاریزانان کریستیان ئیریکسن لە تۆتنھام و فرانکی دیۆنگ ناوەڕاستکاری پێشووی ئەیاکس و ئێستای بارسێلۆنا و جۆردان ھندرسۆن لە لیڤەرپوول پالێوراون بۆ باشترینی ھێلەکە.

• ھەروەھا لە ھێلی پێشەوەش ھەریەکە لە لیۆ میسی لە بارسێلۆنا و سادیۆ مانێ لە لیڤەرپوول و کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لە یۆڤانتس پالێوراون.

• سەبارەت بە یۆرۆپا لیگیش ھەریەکە لە یاریزانان ھازارد و یۆڤیچ و جیرۆ پالێوراون بۆ باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەکە بۆ وەرزی ٢٠١٨/١٩.

ئەو دوو پاڵەوانێتیە گەورەیە وەرزی ڕابردوو لەلایەن یانەکانی ئینگلتەراوە داگیر کران، بە جۆرێک ھەر چوار یانەکەی فینالی ھەردووک پاڵەوانێتیەکە یانەکانی وڵاتەکە بوون.

فینالی چامپیۆنس لیگ لە نێوان لیڤەرپوول و تۆتنھام بوو کە لیڤەرپوول توانی ببێتە پاڵەوان، ھەروەھا فینالی یۆرۆپا لیگیش لە نێوان چێلسی و ئەرسنال بوو کە ئەوەی یەکەمیان نازناوەکەی بەدەست ھێنا.

لیڤەرپوول پاڵەوانی چامپیۆنس لیگی ٢٠١٨/١٩
چێلسی پاڵەوانی یۆرۆپا لیگی ٢٠١٨/١٩
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…