19/09/2019

خوێندنەوەیەک بۆ یارییەکانی چامپیۆنز لیگ

رەوەز ئەحمەد

برادۆست سپۆرت

  •  هێشتا زوە قسە لەسەر ئینتەرمیلان بکرێت، هێشتا دەسوخەتی کۆنتی بە ئینتەرەوە دیار نیە، ئەم وەرزە، تەنها رکابەری خولی ئیتالیا لەسەر کۆنتی زەرورە، چامپیۆنزلیگ هەر بۆ پارە پەیاکردنە.
  •  دۆرتمۆند یانەیەکی بەهێزی ئەڵمانیایە بەتایبەت لەیاریگاى خۆی، ئاستێکی بەرزی بەرامبەر بەرشەلۆنە پێشکەش کرد، بیشیبردایەتەوە ئاسایی بوو.
  • بەرشەلۆنە پێش یاریی دۆرتمۆند ئەم کێشانەى هەبوو، میسی دوو مانگ یاریی نەکردوە، سوارێز مانگێک بوو یەکەم یاریی بوو کە 90 خولەک یاریی بکات، گریزمان نوێیە بە میسی و سوارێز و ئینسیجامی نیە، دۆرتمۆندیش بەهێز بوو، لە یاریگاى خۆشی بوو، ئالباش پێکانی هەبوو، واتە بەم هەموو کێشانەوە خاڵێکی بەدەستهێناوە خراپ نیە.
  • ناپۆلی لە یاریگاى خۆی بەهێزە، ئەنچیلۆتی کەسایەتی خۆی بە ناپۆلی بەخشیوە، ئەو کەسایەتییەى ئێستا ناپۆلی هەیەتی لەچامپیۆنز لیگ ناوبانگەکەى هی ئەنچیلۆتیە، یانەیەکە ئەتوانێت بگاتە قۆناغی شانزە.
  • لیڤەرپوڵ لەدەرەوەى یاریگاى خۆی یاریی کردوەو شکستیش زۆرئاساییە، ئەشێ کلۆپ زیاتر تەرکیز بکاتە سەر خولی ئینگلتەرا، بۆ نا، چامپیۆنز لیگ وەرزی رابردوو بردویەتی، ئەمساڵ پریمەرلیگ.
  • چێلسی لە ژێردەستی لامپارد باش یاریی دەکات بەڵام گۆڵی لێدەکرێت، هۆکارەکەشی رۆیشتنی داڤید لویزە، کە مەنزومەی بەرگریی چێلسی تێکداوە، بەڵام بە تێپەربونی کات ، چێلسی باشتر دەبێت.
  • پاریس بێ نەیمار و کاڤانی و مباپی، پشتی بە کۆمەڵێک یاریزانی لاو و مونەزەم بەست، یارییەکی باشی کرد لە یاریگاى خۆی، ئەگەر راستتان دەوێت، یارییە باشەکە بەهۆی خراپی ریاڵەوە بوو، ئەگەر ریاڵ لە رۆژی خۆیدا بوایە، پاریس نەیدەتوانی بەو شێوەیە یاریی بکات، گەڕانەوەى نەیمار و مباپی و کاڤانی تاموچێژی زیاتر دەدات بە یارییەکانی پاریس.
  • ریاڵ مەدرید بە ماناى کەلیمە وێران بوو، نا هاوسەنگی تەواو بە هێڵەکانەوە دیار بوو، بوبون بە سێ بەشەوە، دواوە، ناوەراست، پێشەوە، هیچ پەیوەندیەک لە نێوانیان نەمابوو، هازارد پێویستی بەکاتەو هاندەریش چاوەرێی ناکات،کۆرتوا لە ژێر فشاردایەو خەتاى خۆی نیە، زیدانی راهێنەر کردویەتی بە سەرەکی و دەستبەرداری ناڤاس بون،یانی گوناحی کۆرتواى چییە؟ ئەبێ یەخەى زیدان بگیرێت، هەر بەراستیش، وردە وردە، تێبینی لەسەر ئاستی راهێنەرایەتی زیدان دروست دەبێت، با کات بروا قسەى تری لەسەر ئەکەین.
  • بایرن میونشن رکابەرەکەى لاواز بوو، بە ئاست خراپ نەبو، خاڵە لاوازەکەى کۆڤاچی راهێنەرە، دەنا تیپێکی باشی هەیە، هێشتا کۆتینیۆ نەگەراوەتەوە ئاستی خۆی، بزانین کۆڤاچ ئەتوانی چی لێ دەربهێنێت.
  • مان سیتی بەم بردنەوەیە یاریزانەکانی شەحنکردەوە، شکستەکەى خولی ئینگلیزیان لە بیر چوەوە، سێ خاڵ گرنگە بۆ مان سیتی لەدەرەوەى یاریگاى خۆی، ئەشێ گواردیۆلا ئەمساڵ تەرکیز بکاتە سەر چامپیۆنز لیگ.
  • ئەنجامێکی دادپەروەرانە بۆ یوڤی و ئەتلەتیکۆ، وردە وردە فکری ساری بەسەر یاریزانەکان تەتبیق ئەبێت، 5 هەفتەى تر یوڤی بەهێزتر دەبێت، خاڵە لاوازەکان چارەسەر دەبن وخاڵە بەهێزەکان زەق دەکرێنەوە، رۆناڵدۆ بۆی دەرکەوت کە لەگەڵ یوڤی گۆڵکردن ئاسان نییە، بەڵام ئێمەش بۆمان دەرکەوت کە ریاڵ مەدرید بە بێ رۆناڵدۆ ناتوانێت بەئاسانی گۆڵ بکات.
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…