19/09/2019

تەنها رۆنالدۆ خاوەنەی ئەم ١٠ ریکۆردەیە لە چامپیۆنسلیگ

فرحان جبرائیل علی

برادۆست سپۆرت

ئەفسانەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆنالدۆی تەمەن ٣٤ ساڵ چەندین ریکۆردی لە مێژووی تۆپی پێدا تۆمار کردوە، هەندێک لەو ریکۆردانە ئەمانەنن:

  1. رۆنالدۆ بە ١٢٦ گۆڵ پێشەنگی گۆلکارانی میژووی چامپیۆنسلیگی گرتووە.
  2. تاکە یاریزانە گۆڵی لەهەموو یانەکان تۆمار کردبێت لەو کۆمەلەی کەوا تیادا بوونە.
  3. لە وەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤ توانی ١٧ گۆڵ تۆمار بکات، هیچ یاریزانێک تا ئێستا نەیتوانیەوە ئەو رێژە گۆڵە تۆمار بکات.
  4. تا ئێستا هیچ ئەفسانەیەکی تۆپی پێ نەیتوانیە ١٠٠ گۆڵ تۆمار بکات لە چامپیۆنسلیگ، تەنها رۆنالدۆ نەبێت.
  5. توانیتی ٧ جار ببێتە گۆڵکاری چامپیۆنسلیگ، لە وانە ٦ جاریان یەک لەدوایی یەک بۆتە گۆڵکار.
  6. لە وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦ توانی سێ هاتریک تۆمار بکات، هیچ یاریزانێک نەیتوانیە بگاتە ئەو رێژەیە.
  7. رۆنالدۆ توانیتی ١٢ ڵێدانی ڕاستەوخۆ بکاتە گۆڵ، لە میژووی چامپیۆنسلیگ کەس نەگیشتۆتە ئەو ژمارەیە لە گۆڵکردن.
  8. تا ئێستا ١٦ ڵێدانی سزایی گۆڵ کردوە لە مێژووی چامپیۆنسلیگ  هیچ یاریزانێک نەیتوانیەوە ئەم هەموو لێدانەی سزایە گۆڵ بکات.
  9. رۆنالدۆ لە ١١ یاری یەک لەدوایی یەک گۆلی تۆمارکردوە، هیچ یاریزانێک نەیتوانیە ئەم هەموو گۆڵە بکات بەبێ بچران.
  10. گۆڵکاری مێژووی چامپیۆنسلیگە بە تۆمارکردنی ٢٠ گۆل بە لێدانی سەر.
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…