09/03/2020

بەفەرمی: بڕیاردرا یاریەکی قۆناغی ١٦ـی چامپیۆنس لیگ بەبێ ھاندەر بەڕێوە بچێت

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

بە فەرمی بڕیاردرا کەوا یاری نێوان پاریس و دۆرتموند بەبێ ھاندەر بەڕێوە بچێت.

ھەردووك یانە لەمیانەی یاریەکانی گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ـی چامپیۆنس لیگ لەسەر یاریگای باخچەی شازادەکان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە، بەڵام لە ترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردرا یاریەکە بەبێ ھاندەر بەڕێوە بچێت.

لە یاری چوون دۆرتموند ٢-١ بردنەوەی بەدەست ھێنابوو. لەم یاریەشدا پێویستی بە بردنەوە یاخود بەرامبەر بوونە، بەڵام پاریس تەنھا بە بردنەوە بە ئەنجامی ١-٠ یاخود بردنەوە بە جیاوازی ٢ گۆڵ دەتوانێت بگاتە قۆناغی چارەگی کۆتایی چامپیۆنس لیگ.

دیمەنێکی یاریگای باخچەی شازادەکان
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…