23/08/2020

ئەمڕۆ فیناڵی چامپیۆنس لیگ بەڕێوە دەچێت

نیھاد ھەرکی

برادۆست سپۆرت

 

ئەمڕۆ یەک شەمە، ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٠. ٧٢ـەمین فیناڵی چامپیۆنس لیگ بەڕێوە دەچێت.

 

بڕیار وایە ئەمشەو کاتژمێر ١٠ بەکاتی ھەولێری پایتەخت، لەسەر یاریگای دالوز لە لشبۆنەی پایتەختی پۆرتوگال، پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی و بایرن میونشنی ئەڵمانی، بە ناوبژیوانی دانیێلی ئۆرساتۆی ئیتالی فیناڵی چامپیۆنس لیگ ئەنجام بدەن.

 

بایرن میونشن کە لەسەر پشتی لیۆن خۆی گەیاندە فیناڵ، لە مێژوویدا پێنچ جار بووەتە پاڵەوان، بەڵام بە پێچەوانەوە پاریس سانجێرمان یەکەمجارە لە مێژوویدا دەگاتە فیناڵ.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…