19/08/2020

ئەمڕۆ دووەم یاری چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنس لیگ بەڕێوە دەچێت

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

ئەمڕۆ چوارشەمە، ١٩ـی ئابی ٢٠٢٠. ھاوشێوەی دوێنێ شەو دوو یانەیتری ئەڵمانی و فەڕەنسی ڕکابەری لەسەر گەیشتن بە فیناڵی چامپیۆنس لیگ دەکەن.

 

ئۆلیمپیك لیۆنی فەڕەنسی و بایرن میونشنی ئەڵمانی، لە کاتژمێر ١٠ بەکاتی ھەولێری پایتەخت، لەسەر یاریگای خۆسێ ئالڤالادی، بە ناوبژیوانی ماتیۆ لاھۆز ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.

 

لیۆن لەسەر پشتی مانچستەر ستی و بایرنش لەسەر پشتی بارسێلۆنا خۆیان گەیاندووەتە ئەم قۆناغە، براوەی ئەم یاریەش لە فیناڵی پاڵەوانێتیەکە ڕووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…