07/11/2019

ئایا رۆنالدۆ لە گۆرانکارییەکەی تووڕە بوو، یاخود نە؟

فرحان جبرائیل علی

برادۆست سپۆرت

لە یاری لۆکۆمۆتیڤی روسی و یۆڤانتۆس لە چامپیۆنسلیگ لە گێمی دووەم لە خولەکی ٨١ دا، ڕاهێنەری خانمە پیرەکە ماوریزیۆ ساری هەستا بە هێنادەرەوەی رۆنالدۆ لە شوێنی ئەو دیبالای هێنایە ژوورەوە.

لەم گۆرانکاریەدا رۆنالدۆ بەدلگرانی سەیری ساری کرد و نارازی دیار بوو، بەم هۆیەوە ساری هاتەپەیڤین بۆ رۆژنامەکان لە دوایی یاریەکەدا ووتی: ” رۆنالدۆ لە ئەژنۆ و لە ماسولکەی رانیدا کەمێک ئازاری هەبووە، لەوەی توورە بووە کەوا توشی ئەم پێکانە بووە، نەک لەبەر گۆرانکاریەکە”.

لەم وەرزەدا لە ژێر دەستی ساری یەکەمجارە گۆرانکاری بە CR7 بکات و لە یاریگای بیهێنێتە دەرەوە، لە خوڵی ئیتاڵیاشدا ئەوە سێیەم جارە لە یاریگا دەیهێننە دەرەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…