30/10/2018

راهێنەری ریال مەدرید دوورخرایەوە

یانه‌ی ریال مه‌درید جولین لۆپیتیگێی له‌ مه‌شقی یانه‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌ و سانتیاگۆ سۆلاری به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی بووه‌ راهێنه‌ری یانه‌كه‌.

یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مشه‌و دوورخستنه‌وه‌ی جولین لۆپیتیگێی راهێنه‌ری تۆپی پێی یانه‌كه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای ته‌نیا چوار مانگ و نیو له‌ ده‌ستبه‌كاربوونی.

 

یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاریشیدا به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی سانتیاگۆ سۆلاری یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌ و راهێنه‌ری ئێستای تیپی دووه‌می یانه‌كه‌، بكاته‌ راهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌م له‌ شوێنی لۆپیتیگێ.

ریال مه‌درید له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا “كارگێڕیی یانه‌ گه‌یشته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ كۆتایی به‌ گرێبه‌ستی لۆپیتیگێ بهێنێت”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ “ئه‌م بڕیاره‌ به‌ ئامانجی گۆڕانكاری دینامیكییه‌ له‌ تیپه‌كه‌ و له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی تیپه‌كه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌دا”.

هه‌روه‌ها هاتووه‌ “كارگێڕیی یانه‌ هه‌ست به‌ ناهاوسه‌نگییه‌كی زۆر ده‌كات له‌ كواڵێتی تیپه‌كه‌دا، به‌ جۆرێك ده‌بینین ئه‌مساڵ 8 یاریزانی تیپه‌كه‌ بۆ

خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین به‌ربژێرن، كه‌ ئه‌مه‌ شتێكی بێ پێشینه‌یه‌ له‌ مێژووی یانه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی تیپه‌كه‌ یه‌كناگرێته‌وه‌.

ریال مه‌درید هاوكات سوپاسی لۆپیتیگێ و ستافه‌كه‌ی ده‌كات، كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا كاریان كردووه‌.

ریال مه‌درید شه‌وی رابردوو یاریی كلاسیكۆی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ 1-5 گۆڵ به‌ بارسێلۆنا دۆڕاند، ئه‌مه‌ش وایكرد كارگێڕیی یانه‌كه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ دووربخه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌ گشتی خراپبوون.
ریال ئێستا به‌ 14 خاڵ له‌ پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی خولی ئیسپانیایه‌.

RUDAW ـ SPORT

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…