29/09/2019

خوێندنەوەیەک بۆ یارییەکانی رۆژی شەممە

رەوەز ئەحمەد

برادۆست سپۆرت

  • ئینگلتەرا

گەورەکان براوە بوون، لیڤەرپوڵ وەک بڵێی چانس لەگەڵیدایە، سەرەراى یارییەکی باش، بەڵام شیفیڵد شایستەى شکست نەبوو، ئەویش باش دەرکەوت و مەترسیشی هەبوو، بەڵام بە هەڵەى گۆڵچی، لیڤەر گۆڵێک و سێ خاڵی بەدەستهێنا، بەسە بۆ ئەوەى حەوتەم بردنەوە بەدەست بهێنێت، ژمارەى پێوانەیی 9 بردنەوەیە چێلسی لەژێردەستی مۆرینیۆبەدەستی هێناوە.

چێلسی لە ژێر دەستی لامپارد دیسان یارییەکی جوان و بردنەوەیەکی باشیش، دوو بە هیچ لە برایتۆن.

تۆتنهام بردیەوە، بەڵام بە دلخۆشی نا، هەڵەکانی لۆرێس لەخولی ئینگلتەرا بەردەوامن، لۆرێس گۆڵچییەکی زۆر باشە، بەڵام کێشەى ئەوەی هەیە شتی زیا ئەکات و هەڵەى کوشندەى هەیە.

مان سیتی بە ئاست و ئەنجام و یارییەکی جوان لە ئیڤەرتۆنی بردەوە.

ئامادەیە بۆ رکابەری لیڤەر، گواردیۆلا تێگەیشتوە کە هەر خاڵێکی تر لەدەستبدات ، نازناوەکەى لە دەستدەچێت.

  • ئیتالیا

یوڤی بەکۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە بردنەوەیەکی تری بەدەستهێنا، دوو بە هیچ لە سپالی بردەوە، بەڵام سپال یانەیەک نیە ئاستی یوڤی پێ هەڵسەنگێنین، ساری راهێنەریش دەیزانی ئاستی تیپی بەرامبەر چۆنە بۆیە بەو پێکهاتەیەوە بەشداری کرد، گۆڵکردنی رۆناڵدۆ هەنگاوێکی باشە بۆ بەردەوام بونی ئەو یاریزانە لە گۆلکردن.

ئینتەرمیلان لەژێر دەستی کۆنتی شەشەم بردنەوەى لەسەر یەک، کۆنتی ئەوە عادەتیەتی، هەندێ یاریی گرنگ نیە بەلایەوە باش بی خراپ بێ، گرنگ سێ خاڵەکەیە، بەرامبەر سامپدۆریا ئەو سێ خاڵە گرنگ بوو، سامپدۆریا لە یاریگاى خۆی بەهێزە.

  • ئیسپانیا

پێشەنگ بونی بلباو سیڤیلیەو گرانادا و ئەم یانانە کاتین، لە خراپی ریاڵ و بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆیە، یەک تۆز ئاستیان بەرز بێتەوە، هەمویان یەنەوە خوارەوە.

بەرشەلۆنە ئێستا پێویستی بەوەیە بگەرێتەوە بۆ بردنەوە، لە غیابی میسی و دیمبلی و ئالبا، ناتوانێت بیشی باتەوەو یارییەکی جوانیش بکات، بۆیە لەئێستادا سێ خاڵ زۆر گرنگە بۆ بەرشەلۆنە، لە خیتافی و لەدەرەوەى یاریگاى خۆیان، ئەبێ دڵخۆشکەر بێ.

دێربی مەدریدی نێوان ئەتلەتیکۆ و ریاڵ شەرمنانە بوو، لە ئاست چاوەروانییەکان نەبوو.

هەندێ یاریی هەیە بێ گۆڵیش تەواو ئەبێ خۆشە، بەڵام ئەم یارییە تاموچێژی دێربی لەدەست دابوو، هۆکاری سەرەکی نەبونی رۆناڵدۆ بوو لە یاریگادا.

یەکسانبونی ریاڵ و ئەتلەتیکۆ دوو جار بەرشەلۆنە بروابوو، هەم خۆی بردیەوە لەخیتافی ، هەم ئەوانیش یەکسان بون و بەرشەلۆنە لێیان نزیک بوەوە.

  • ئەڵمانیا

دۆرتمۆند هەفتە لەدوای هەفتە خراپ ئەبێ، لە چوار یاریی رابردودا دوو یەکسان بونێک و بردنەوەیەک و شکستێک، هەلی خۆی وەرگرت، سەرەتاى وەرز بایرن خراپ بوو سودی لێ وەرنەگرت، ئەمساڵیش وا دەردەکەوێت نازناو بەرەو بایرن بروات، بایرنیش هەفتە لە دوای هەفتە باشتر دەبێت، کۆتینیۆ و پیریسیچ زیاتر لێکتێگەیشتن دروست دەبێت، کۆتینیۆ گۆڵێکی کردوەو گۆڵێکی دروستکردوە، ئەمە دڵخۆشکەرە بۆ کۆڤاچی راهێنەر.

مەکینەى گۆڵەکەى بایرن ناوەستێت، لیڤا لە شەش یاریی 10 گۆڵی کردوە، هەر هیچ نەبێ، هەموو ساڵێ هۆکارێکی سەرەکیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی بۆندز لیگا.

لایبزیگ کەوت و شکستی هێنا، بایرن گەرایەوە بۆ پێشەنگ.

  • فەرەنسا

سێیەم یارییە پاریس بە گۆڵێکی نەیمار سێ خاڵ بەدەست دەهێنێت، ئەمە بۆ نەیمار باشەو بۆ پاریس خراپە، ئەى ئەگەر نەیمار رۆیشت؟ ئەگەر توشی پێکان بوو؟ چی؟

ئەبێ تۆخێل بە بونی ئەو ئەستێرانە چارەسەری تر بدۆزێتەوە، یارییەکەى لە پشتی نەیمار کۆکردۆتەوە، پێویستە هاوسەنگی تیپەکەى راگرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…