14/01/2020

پاریس بۆندی یاریزانێکی گرنگی یانەکەیان نوێ کردەوە

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لەپەڕەی تایبەتی خۆی نوێ کردنەوەی بۆندی ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەکەیان مارکینیۆس ڕاگەیاند.

 

بۆندە نوێیەکەی مارکینیۆس لەگەڵ یانەکەی پایتەختی فەڕەنسی تاوەکوو ساڵی ٢٠٢٤ دەبێت.

مارکینیۆس لەساڵی ٢٠١٣ پەیوەندی بە پاریسەوە کردەوە.

٢٧٠ یاری بەدرێسی یانەکە ئەنجامداوە و ٢٠ گۆڵی تۆمار کردووە و ٧ گۆڵیشی دروست کردووە.

مارکینیۆس لە ماوەی شەش وەرزیدا لەگەڵ پاریس ١٩ نازناوی بەدەست ھێناوە.

مارکینیۆسی تەمەن ٢٥ ساڵان. یەکێکە لە یاریزانە گرنگ و سەرەکیەکانی ھەڵبژاردەی بەڕازیل و پاریس سان جێرمان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…