13/06/2020

فەرمی: پاریس ڕۆیشتنی دوو ئەستێرەی ڕاگەیاند

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئەمڕۆ شەمە، ١٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٠. لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان تەئکیدی لەسەر ڕۆیشتنی دوو ئەستێرەی یانەکەی کردەوە.

لیۆناردۆ بۆ میدیاکان دوا و وتی:

“کۆتایی وەرز بۆندی ھەریەکە لە ئیدینسۆن کاڤانی و تیاگۆ سیلڤای کاپتن کۆتایی دێن و ناتوانین بۆندەکانیشیان نوێ بکەینەوە، بۆیە لە کۆتایی وەرز بەبێ بەرامبەر یانەکەمان جێدێلن”

بەپێی ھەواڵی ڕۆژنامەکانیش ئەگەر ھەیە کاڤانی ڕووبکاتە ئینتەر یاخود ئەتلەتیکۆ مەدرید، ھەروەھا سیلڤاش دەگەڕێتەوە میلان.

ئیدینسۆن کاڤانی & تیاگۆ سیلڤا
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…