24/12/2019

باشترین ٥ بۆندی ئەم وەرزەی لیگاوەن

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

پێش دەست پێکردنی ئەم وەرزەی لیگاوەن و لەگواستنەوەی ھاوینەدا چەندان بۆند واژۆ کران. لێرەدا باشترین ٥ بۆندی ئەم وەرزە دەخەینە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.

 

١- ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی لە ئینتەرەوە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە پاریسەوە کرد.

ئاماری ناوبراو لەم وەرزەی لیگاوەن لەگەڵ پاریس:

١١ یاری ئەنجامداوە. ٩ گۆڵی تۆمار کردووە، وە ٢ گۆڵیشی دروست کردووە.

 

٢- ویسام بن یەدیری فەڕەنسی لە سیڤیلیەوە بەبڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مۆناکۆیەوە کرد.

ئاماری ویسام لەم وەرزەی لیگاوەن لەگەڵ مۆناکۆ:

١٦ یاری ئەنجامداوە. ١٣ گۆڵی تۆمار کردووە و ٣ گۆڵیشی دروست کردووە.

 

٣/ ڤالێنتین ڕۆنگیێری فەڕەنسی لە نانتەوە بەبڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مارسیلیایەوە کرد.

ئاماری ڤالێنتین لەگەڵ مارسیلیا لە لیگاوەن:

١٨ یاری ئەنجامداوە و دوو گۆڵی دروست کردووە و ھیچ گۆڵێکیشی تۆمار نەکردووە.

 

٤/ ئیدریسا گێی سەنیگالی لە ئێڤەرتۆنەوە بەبڕی ٣٢ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریسەوە کرد.

ئاماری ئیدریسا گێی لەگەڵ پاریس:

١١ یاری ئەنجامداوە.  گۆڵێکی تۆمار کردووە و گۆڵێکیشی دروست کردووە.

 

٥/ ئیسلام سولەیمانی جەزائیری لە لیستەر ستیەوە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە مۆناکۆیەوە کردووە.

ئاماری سولەیمانی لەگەڵ مۆناکۆ:

١٢ یاری ئەنجامداوە. ٦ گۆڵی تۆمار کردووە و ٩ گۆڵیشی بۆ ھاوڕێکانی دروست کردووە.

 

نیوەی یەکەمی ئەم وەرزەی لیگاوەن کۆتایی ھات و پاریسیش پاڵەوانی زستانەی خولەکەیە و مارسیلیا پلەی دووەمی گرتووە و ڕێنیش لەپلەی سێیەم دێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…