28/12/2019

کوڕانی نونو کۆتاییان بە ڕیکۆردێکی ڕەحیم ھێنا

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

شەوی ڕابردوو لەمیانەی یاریەکانی گەڕی ١٩ـی پریمەرلیگ. وۆلڤس و مانچستەر ستی ڕووبەڕوو بوونەوە، تیایدا کوڕانی نونو توانیان ڕیمۆنتادا بەسەر کوڕانی گواردیۆلادا بکەن.

ڕەحیم ستێرلینگ سەرەڕای ئەوەی دوو گۆڵی تۆمار کرد، بەڵام ئەم دوو گۆڵە نەبووە فریاد ڕەس بۆ یانەکەی و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ تووشی شکست ھات. بەمەش بۆ یەکەمجار دوای ئەنجامدانی ٧٠ یاری مانستی تووشی شکست دەبێت لە کاتێکدا ستێرلینگ گۆڵی تۆمار کردووە.

ستێرلینگ لە ٧٠ یاری گۆڵی بۆ مانچستەر ستی تۆمار کردووە.

٦٣ یاری سیتیزن سەرکەوتنی تۆمار کردووە، ٦ یاری یەکسان بووە و لە یەک یاریشدا تووشی شکست ھاتووە.

ئاماری ستێرلینگ لەو یاریانەی گۆڵی تۆمار کردووە

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…