02/04/2019

کام یانە زۆرترین خاڵی لە ٦ یانە گەورەکەی ئینگلتەرا ڕفاندووە؟

نیھاد ھەرکی

برادۆست سپۆرت- ھەولێر

یانەی ولڤەرھامپتن لەم وەرزەی پڕیمەر لیگ،

١٠ خاڵی لە ٦ یانە گەورەکەی ئینگلتەرا

(مانچستەر ستی، مانچستەر یونایتد، لیڤەرپوول،

ئەرسناڵ، تۆتنھام، چێلسی) ڕفاندووە.

زیاتر لەھەر ١٣ یانەکەیتری بەشدار لە خولەکە.

ئەمشەویش لەمیانەی یاریەکانی گەڕی ٣٣ـی خولەکە ڕووبەڕووی مانچستەر یونایتد دەبێتەوە.

یاریزانانی ولڤەرھامپتن لەم وەرزەدا ٣٨ گۆڵیان تۆمار کردووە، ھەروەھا ٣٨ گۆڵیشیان لێ تۆمار کراوە.

بە ١٢ سەرکەوتن، ٨ یەکسان بوون، ١١ شکست، خاوەنی ٤٤ خاڵن و پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی پڕیمەر لیگیان گرتووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…