29/11/2019

ڕیچارلسن داھاتووی خۆی لەگەڵ ئێڤەرتۆن یەکلایی کردەوە

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

سیلڤای ڕاھێنەری ئێڤەرتۆن لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بە نوێ کردنەوەی بۆندی ڕیچارلسنی ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی و یانەکەدا و ووتی:

“ئەو یەکێکە لە باشترینەکانی یانەکە. قسەم لەگەڵی کردووە و بۆندەکەی نوێ دەکاتەوە”

ھەروەھا ووتیشی کە “ناوبراو زۆر دڵخۆشە لەیانەکە”

بەپێی سەرچاوەکان ڕیچارلسن تاوەکوو ساڵی ٢٠٢٤ بۆندەکەی نوێ دەکاتەوە.

ڕیچارلسنی ٢٢ ساڵان. لەساڵی ٢٠١٨ لە واتفۆردەوە پەیوەندی بە ئێڤەرتۆنەوە کردووە. لەو کاتەوە تاوەکوو ئێستا ١٩ گۆڵی لە ٥٤ یاریدا بۆ یانەکەی تۆمار کردووە.

ڕیچارلسن ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی و یانەی ئێڤەرتۆن
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…