05/02/2019

ڕووداوه‌كان و زانیاریه‌كانی یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پرەیمه‌رلیگ

برادۆست میدیا

له‌ یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی 25ـی پریمه‌ر لیگ یانه‌ی مانچسته‌ر ستی له‌ كاتژمێر 7:30 خوله‌ك, له‌سه‌ر یاریگای ئیتیحادی تایبه‌ت به‌ خۆی و به‌ ناوبژیوانی مارتن ئه‌تكینسن, میواناداری یانه‌ی ئه‌رسنالی كرد.
دوای تێپه‌ڕ بوونی ته‌نیا 46 چركه‌ كوڕانی گواردیۆلا له‌ ڕێگای ئه‌گوێرۆیه‌وه‌ توانیان گۆڵی پێشكه‌وتن تۆمار بكه‌ن.
دواتر و له‌ خوله‌كی 10 لاورێنت كۆسیلنی به‌رگریكار توانی گۆڵی یه‌كسان بوونه‌وه‌ بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات.
له‌ خوله‌كی 44 ئه‌گوێرۆ دووباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و به‌ تۆمار كردنی گۆڵێكیتر یانه‌كه‌ی پێش خسته‌وه‌.
نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ به‌ كۆتا هات.

له‌ نیوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌ مان ستی به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆلی یاریه‌كه‌ی كرد و له‌ خوله‌كی 61 ئه‌گوێرۆ گۆڵی سێیه‌م و هاتریكی خۆی تۆمار كرد.

یاریه‌كه‌ به ئه‌نجامی 3_1 گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی شین پۆشانی شاری مانچسته‌ر به‌ كۆتا هات.

ستیزن به‌ 59 خاڵ شوێنی خۆی له‌ پله‌ی دووه‌م جێگیرتر‌ كردوو تۆپچیه‌كانی له‌نده‌نیش به‌م شكسته‌ پله‌ی پێنجه‌میان بۆ مان یونایتد چۆڵكرد و به‌ 47 خاڵ له‌ پله‌ی شه‌شه‌م دێن.

• ئه‌گوێرۆ 10ـیه‌م هاتریكی خۆی له‌ پریمه‌ر لیگ تۆمار كرد.

• ڕه‌حیم ستێرلینگ به‌ 24 ساڵ و 57 ڕۆژ حه‌وته‌م بچوكترین یاریزانه‌ به‌شداری‌ 100 گۆڵ بكات له‌ پریمه‌ر لیگ, 59 گۆڵ و 41 ئاسیست.

• ئۆنای ئێمری هه‌رگیز به‌رامبه‌ر پیپ گواردیۆلا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌, 12 یاری, 8 شكست و 4 یه‌كسان بوون.

• 4 چواری به‌دوای یه‌كه‌ ستیزن شكست به‌ تۆپچیه‌كان دێنن.

• له‌ كۆتا 21 یاری ئه‌رسنال به‌رامبه‌ر 6 یانه‌ زلهێزه‌كه‌ی پریمه‌ر لیگ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

. کورتکراوەی یاریەکە

نیهاد هەرکی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…