21/01/2020

چێلسی و ئەرسنال یاری لوتکەی ئەم گەڕەی پریمەرلیگ ئەنجام دەدەن

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئەمڕۆ سێ شەمە، ٢١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٠. چێلسی و ئەرسنال لەمیانەی یاریەکانی گەڕی ٢٤ـی پریمەرلیگ ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە و یاری لوتکەی گەڕەکە ئەنجام دەدەن.

وابڕیارە یاریەکە لە کاتژمێر ١١:١٥ خولەکی ئەمشەو بەکاتی ھەولێری پایتەخت، لەسەر یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە چێلسی، بە ناوبژیوانی ستوارت ئاتوێل بەڕێوە بچێت.

ھەردووک یانە لە مێژوویاندا ١٩٩ یاریان بەرامبەر یەک ئەنجامداوە.

چێلسی لە ٦٥ یاری براوە بووە و ئەرسنالیش لە ٧٧ یاری براوە بووە، ھەروەھا لە ٥٧ یاری بەرامبەر بوون.

چێلسی لەم وەرزەی پریمەرلیگ بە ٣٩ خاڵ پلەی چوارەمی ڕیزبەندی گرتووە. ئەرسنالیش بە ٢٩ خاڵ پلەی دەیەمی گرتووە.

چێلسی & ئەرسنال
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…