14/04/2020

پۆل پۆگبا نھێنیەکی خۆی ئاشکرا کرد

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

ئەستێرەی فەڕەنسی و یانەی مانچستەر یونایتد پۆل پۆگبا لە نوێترین لێدوانیدا نھێنیەکی ئاشکرا کرد و وتی:

 

“دەمەوێ ڕاستگۆ بم لەگەڵتان. لە سەرەتادا من ھاندەری ئەرسناڵ بووم، وەکوو دیارە و دەشزانن کە زۆربەی یاریزانەکانی فەڕەنسی بوون، بۆیە ھاندەری ئەو یانەیە بووم”

 

ھەروەھا لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی:

“من تێری ھێنریم خۆشدەویست، لەبەر ئەویش، ھاندەری ئەرسناڵ بووم”

 

پۆل پۆگبای ٢٧ ساڵان. لە ئێستادا لەگەڵ مانچستەر یونایتد درێژە بە کاروانی وەرزشی خۆی دەدات، بەڵام ئەم وەرزە کەمترین جار بەشداری کردووە و نزیکیشە کۆتایی وەرز یانەکە جێبێلێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…