18/08/2019

پوکی بە بەردێک دوو چۆلەکەی پێکا

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت 

تیمۆ پوکی دوێنێ ئێوارە ئەو وتەیەی سەلماند کە دەلێن بە بەردێک دوو چۆلەکەی پێکا.

لەمیانەی یاریەکانی گەڕی دووەمی پریمەر لیگ دوێنێ ئێوارە نۆرویچ ستی میوانداری نیوکاسلی کرد، تیایدا یانەی میواندار بە ئەنجامی ٣-١ گۆڵ شکستی بە یانەی میوان ھێنا.

ھەر سێک گۆڵەکەی نۆرویچ ستی تیمۆ پوکی فینلەندی تۆماری کردن واتە ھاتریکی تۆمار کرد، بەمەش دوو ژمارەی مێژوویی بۆ خۆی نووسیەوە.

یەکەمیان بووە چوارەم یاریزان لە مێژووی یانەکە ھاتریک لە پریمەر لیگ تۆمار بکات. دوای ھەریەکە لە یاریزانان مارک ڕۆبینس لە ساڵی ١٩٩٢، کریس سۆتۆن لە ساڵی ١٩٩٣، ئیفان ئیکۆکۆ سوپەڕ ھاتریک لە ساڵی ١٩٩٣.

دووەمیان بوو بە یەکەم یاریزان لە مێژووی پریمەر لیگ لە دوو یاری سەرەتای خۆیدا لە خولەکە چوار گۆڵ تۆمار بکات.

تیمۆ پوکی ٢٩ ساڵان. وەرزی ڕابردوو یارمەتیەکی زۆری یانەکەیدا تاوەکوو گەیاندیە پریمەر لیگ، دوای ئەوەی بوونە پاڵەوانی چامپیۆن شیپی ئینگلیزی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…