14/12/2019

مۆرینیۆ باسی داھاتووی ئیریکسن دەکات

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و ڕاھێنەری تۆتنھام ھۆتسپێری ئینگلیزی لەنوێترین لێدوانیدا بۆ میدیاکان باسی داھاتووی ناوەڕاستکاری یانەکەی کریستیان ئیریکسن دەکات و دەڵێ:

“من تەنھا ئەوە دەزانم کە بۆندەکەی لەکۆتایی وەرز کۆتایی پێدێت. گفتوگۆکان کەسین و من ناچمە ئەو بەشەوە”

ھەروەھا لەدرێژەی لێدوانەکەیدا ووتی:

“من ھەموو جارێ ئەو ڕۆلەی پێی دەدەم وابزانم ڕوونە کە بەجوانی و بەباشی جێبەجێی دەکات. لە ئێستادا ئەو ھەیە و دەیەوێت زیاتر یارمەتی تیپەکەی بدات”

کریستیان ئیریکسنی ٢٧ ساڵان. لەساڵی ٢٠١٣ لە ئەیاکسەوە پەیوەندی بە تۆتنھامەوە کرد و تاوەکوو ئێستاش لەگەڵ یانەکەی بەردەامە. کۆتایی ئەم وەرزەش بۆندەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…