08/07/2020

مانچستەر ستی بووە خاوەنی ڕیکۆردێکی مێژوویی لە پریمەرلیگ

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

ئەمشەو مانچستەر ستی لەمیانەی یاریەکانی گەڕی ٣٤ـی پریمەرلیگ میوانداری نیوکاسلی کرد و بە ٥ گۆڵی خاوێن لێی بردەوە.

جیسۆس، مەحرز، داڤید سیلڤە، ستێرلینگ و یاریزانێکی نیوکاسل بەھەلە گۆڵەکانیان تۆمار کرد.

 

ئەوەی جێی باسە ڕیکۆردە مێژووییەکەیە، ئەویش تۆمار کردنی ١٠ گۆڵ و زیاترە لەلایەن ٥ یاریزانی یانەکەوە، ئەم کارە یەکەمجارە لە مێژووی خولەکە ڕوودەدات.

 

ئەو یاریزانانەی سیتیزن کەوا ١٠ گۆڵ و زیاتریان  تۆمار کردووە:

ئەگوێرۆ (١٦) گۆڵ، ستێرلینگ (١٤) گۆڵ، جیسۆس (١١) گۆڵ، دی برۆین (١١) گۆڵ و مەحرز (١٠) گۆڵ.

 

کوڕانی گواردیۆلا بە بردنەویەکیتر لەکۆی ٤ یاری، پلەی دووەمی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ مسۆگەر دەکەن. دوای ئەوەی لیڤەرپوول بووە پاڵەوانی خولەکە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…