30/01/2020

سۆلشایەر لە ئامارێکدا چووە ڕیزی کلۆپ و مۆرینیۆوە

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

شەوی ڕابردوو لە یاری گەڕانەوەی چوارگۆشەی زێڕینی جامی کاراباو لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە مانچستەر ستی دێربی مانچستەر بەڕێوە چوو.

 

لە یاریەکەدا شەیتانە سورەکانی مانچستەر توانیان بەرەنگاری درێس شینەکانی مانچستەر ببنەوە و سەرەڕای ئەوەی لە خولەکی ٧٦ـەوە بە ١٠ یاریزانەوە یاریان دەکرد بە گۆڵێکی نیمانیا ماتیچ سەرکەوتنیان تۆمار کرد، بەڵام ئەم تاکە گۆڵە بەس نەبوو بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکەی یاریگای ئۆلدترافۆرد(١-٣) و مانستی بە ئەنجامی ھەردووك یاری خۆی ٣-٢ گەیاندە فینالی جامەکە.

 

ئەوەی جێی باسە سۆلشایەری ڕاھێنەری شەیتانە سورەکان دوو یاری بەدوای یەکە لەیاریگای ئیتیحاد سەرکەوتن تۆمار دەکات بەمەش لەدوای کلۆپ و مۆرینیۆ بووە سێیەم ڕاھێنەر لە کاروانی ڕاھێنەرایەتیان دەتوانن دوو یاری لە پیپ گواردیۆلا ببەنەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…