29/11/2019

بە فەرمی: ئەمساڵ بۆ ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول کۆتایی ھات

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە فەرمی ماوەی دوور کەوتنەوەی ئەستێرەی ھێڵی ناوەڕاستی بەڕازیلی و یانەکە فابینھۆی ڕاگەیاند، بەھۆی ئەو پێکانەی تووشی ھات بەرامبەر یانەی ناپۆلی.

فابینھۆ تەنھا ١٩ خولەک توانی یاری بکات و دواتر بەھۆی پێکانەوە یاریگای جێھێشت. دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان پزیشکانی یانەکە بۆیان دەرکەوت ناوبرا و بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک پێویستی بە پشووە.

فابینھۆ ناتوانێت بەشداری پاڵەوانێتی جامی جیھانی یانەکان، ھەروەھا ٩ یاریتریش بکات لە پریمەرلیگ و چامپیۆنس لیگ.

ساتی پێکانی فابینھۆ
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…