16/04/2020

بڕونۆ فێرناندێس ھانی ھاوڕێیانی دەدات و یاریزانە نوێیەکان ئاگادار دەکاتەوە

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بڕونۆ فێرناندێس لە نوێترین دەرکەوتنیدا باسی خۆی و یانەکەی دەکات و دەلێ:

“من برسی بردنەوەی ھەموو شتێکم. ھاتوومەتە مانچستەر بۆ بردنەوەی نازناوەکان، خول، چامپیۆنس لیگ، ھەموو شتێک. ئێمە یانەیەکی گەورەمان ھەیە، بەڵام ئەوەی دێتە یانەکە پێویستە بۆ بردنەوە بێت. ئێمە لە مانچستەر توانای شاراوەمان ھەیە، لەبەر ئەوەی یانەیەکی گەنجین و کۆمەڵێک یاریزانی گەنجین”

بڕونۆ فێرناندێسی ٢٥ ساڵان. لە گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵ لە بەنفیکاوە پەیوەندی بە سور پۆشەکانی شاری مانچستەرەوە کردووە. تاوەکوو ئێستا ٣ گۆڵی تۆمار کردووە و ٤ ئاسیستیشی کردووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…