08/02/2020

ئەم وەرزە بۆ بەشێك لە یاریزانانی مانچستەر یونایتد وەرزێکی لەبیر نەکراوە

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

سەرەڕای خراپی ئاست و ئەنجامی یانەی مانچستەر یونایتد لەم وەرزەدا تاوەکوو ئێستا، بەڵام لە ڕویێکەوە بۆ بەشێك لە یاریزانانی یانەکە وەرزێکی تایبەت بووە.

 

بەشێك لە یاریزانانی شەیتانە سورەکان ئەم وەرزە یەکەم وەرزیانە و لە ھەمان کاتدا یەکەم گۆڵی خۆشیان بە درێسی یانەکە تۆمار کردووە.

 

ئەمانەی خوارەوە لیستی ئەو یاریزانانەیە کەوا یەکەم گۆڵی خۆیان بەدرێسی مانیونایتد تۆمار کردووە لەم وەرزەدا:

١/ دانیێل جەیمسی ٢٢ ساڵان. ١١-٨-٢٠١٩ یەکەم گۆڵی خۆی بەدرێسی مانیونایتد تۆمار کرد بەرامبەر چێلسی.

٢/ ماسۆن گریینوودی ١٨ ساڵان. ١٩-٩-٢٠١٩ بەرامبەر ئەستانا.

٣/ براندۆن ویلیامسی ١٩ ساڵان. ٢٤-١١-٢٠١٩ بەرامبەر شیفیلد یونایتد.

٤/ ھاری ماگوایەری ٢٦ ساڵان. ٢٦-١-٢٠٢٠ بەرامبەر ترانمیری.

٥/ دیۆگۆ دالۆتی ٢٠ ساڵانیش. ٢٦-١-٢٠٢٠ بەرامبەر ترانمیری.

مانچستەر یونایتد ئەم وەرزە بە ڕاھێنەرایەتی سۆلشایەر دوای تێپەڕینی ٢٥ گەڕ ٣٥ خاڵیان کۆ کردۆتەوە و لە پلەی حەوتەمی پریمەرلیگ دەبیرێن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…