23/11/2019

ئەمشەو مانچستەر ستی و چێلسی یاری لوتکە ئەنجام دەدەن

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

ئەمشەو کاتژمێر ٨:٣٠ خولەک بەکاتی ھەولێری پایتەخت. مانچستەر ستی و چێلسی، لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە سیتیزن. بە ناوبژیوانی مارتن ئەتکینسن. یاری لوتکەی ئەم گەڕەی پریمەرلیگ ئەنجام دەدەن.

 

ھەردووک یانە لە مێژوویاندا ١٦٣جار ڕووبەڕووی یەک بوونەتەوە.

چێلسی لە ٦٧ یاری سەرکەوتوو بووە. مانچستەر ستیش لە ٥٧ یاری سەرکەوتنی تۆمار کردووە، ھەردووک یانەش لە ٣٩ یاری یەکسان بوونە.

 

یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەیان دەگەڕێتەوە بۆ ١١٢ ساڵ پێش ئێستا و بە دیاری کراوی لەساڵی ١٩٠٧، کە تیایدا بە دوو گۆڵ بۆ ھەرلایەک یەکسان بوون.

لە کۆتا ڕووبەڕوو بوونەوەشیاندا سیتیزن بەلێدانە یەکلاکەرەوەکان لە بلوزی بردۆتەوە و بووە بە پاڵەوانی جامی ئینگلتەرا.

 

گەورەترین سەرکەوتنی بلوز بە ئەنجامی ٦-٠ بووە لە وەرزی ٢٠٠٧/٠٨.

گەورەترین سەرکەوتنی سیتیزنیش بە ھەمان شێوە ٦-٠ بووە لە وەرزی ڕابردوو.

 

کوڕانی لامپارد دوای تێپەڕبوونی ١٢ گەڕ، بە کۆ کردنەوەی ٢٦ خاڵ لەپلەی سێیەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ دێن. ھەرچی کوڕانی گواردیۆلان بە کۆ کردنەوەی ٢٥ خاڵ پلەیەک خوارتر و لەپلەی چوارەم جێگیر بوون.

گواردیۆلا & لامپارد

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…