01/08/2019

ئەرسنال بۆندێکی مێژوویی واژۆ کرد

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئەمڕۆ پێنج شەمە، ١ـی ٨ـی ٢٠١٩، یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی بۆندێکی مێژوویی واژۆ کرد.

ئەرسنال لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا گواستنەوەی نیکۆلاس پێپێی کۆتدیڤواری لە یانەی لیلی فەڕەنسیەوە ڕاگەیاند.

بۆندەکە بڕی ٨٩ ملیۆن یۆرۆی تێچووە.

بەمەش پێپێ بوو بە گرانترین یاریزان لە مێژووی یاریزانە ئەفریقیەکان، ھەروەھا بۆندی ناوبراو بوو بە گەورەترین بۆند لە مێژووی یانە ئینگلیزیەکە.

• پێپێ درێسی ژمارە ١٩ ـی پێ بەخشرا.

نیکۆلاس پێپێی ٢٤ ساڵان. لە ھێلی پێشەوە یاری دەکات. وەرزی ڕابردوو لەگەڵ لیل ٢٣ گۆڵی تۆمار کرد و ١٢ گۆڵیشی دروست کرد.

ڕیزبەندی گرانترین بۆندەکانی یاریزانانی کیشوەری ڕەش
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…