16/04/2020

کیکی ستین پێچەوانەی کارگێڕی یانە باوەش بۆ ئەستێرەیەکی یانەکە دەکاتەوە

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

کیکی ستینی ڕاھێنەری بارسێلۆنا بە ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی وت:

“من زۆر حەز بە یاریکردنی فلیپی کۆتینیۆ دەکەم. دەمەوێ وەرزی داھاتوو لە یانەکەمان بیبینم و ئەو داھاتووی یانەکەیە”

 

ئەمە لە کاتێکدایە کارگێڕی یانەکە دەیانەوێ ھەرچی زووە کۆتینیۆ بە یانەیەک بفرۆشن، چونکە یانەی بایرن میونشن ئامادە نین بۆندی ناوبراو بکەنە ھەمیشەیی کە ئێستا بە خواستن یاریان بۆ دەکات.

 

کۆتینیۆی ٢٧ ساڵان. زستانی ساڵی ٢٠١٨ لیڤەرپوولی بەرەو بارسێلۆنا جێھێشت. وەرز و نیوێک درێسی بارسێلۆنای پۆشی. لەو ماوەیەدا ٢١ گۆڵی تۆمار کرد و ١١ ئاسیستیشی کرد، بەڵام نەیتوانی دڵی ڕاھێنەری ئەوکاتی بارسێلۆنا ڤالڤێردی ڕازی بکات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…