26/09/2020

کۆنفرانسی زیدان پێش یاریەکەی ڕیال بیتیس

رەوەز ئەحمەد

برادۆست سپۆرت

 

  • من متمانەم بە یانەکەم هەیە و باشترینین، بەردەام دەبین لە کارەکانمان.
  • ئاگادار نیم بەیڵ چی وتوە و تەنها هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
  • کێشەی ناو بەرشەلۆنە؟ من نازانم چی لە ناوخۆی ئەو یانەیە ڕوودەدات، من دڵنیام ئەم وەرزە بەرشەلۆنە تێدەکۆشێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان بە بێ هیچ گومانێک.
  • گرێبەست کردن لەگەڵ هێرشبەری ژمارە ٩ ؟ هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە تا ٤ ی مانگی ١٠ ، وە من دڵخۆشم بە یانەکەم.
  • سبەینێ پێکهاتەی سەرەکی یانەکەم دەبینن، دوای بپرسن لە یاریزانە ئامادەنەبوەکان.
  • من گرنگی بە هەموو یاریزانەکان دەدەم و بەشداری بە هەموویان دەکەم لەبەرئەوەی وەرزێکی دورو درێژمان لە پێشە.
  • مووچەمان کەم نەکراوەتوە بەڵام ئەگەر شتێکی لەو شیوە ڕووبدات ئەوا تەنها لە ناو یانەکەدا دەمێنێتەوە و پێویست ناکات هەموو کەس ئەو زانیاریانە بزانێت.
  • زۆر باش ئۆدیگارد دەناسم، ئەو جیاوازە و دەتوانێت بە شیوازێکی جیاواز یاری بکات، وە توانایەکی زۆری هەیە.
  • پێویست ناکات هەست بە بێزاری بکەین بۆ هازارد، دڵنیام ئەو بە تەواوی ئامادە دەبێت بۆ وەرزی نوێ.
  • گرنگ نیە بەرامبەر کام یانە یاری دەکەین ئەوەی گرنگە ئامادە بونی ئێمەیە و بردنەوە بەدەست بهێنین.
  • پلیگرینی ڕاهێنەری ڕیال بیتیس ئەزمونێکی زۆری هەیە و ئەم وەرزە ڕیال بیتیس زۆر باش دەردەکەون.
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…