21/09/2019

کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی زیدان پێش یارییەکەى سیڤیلیە

رەوەز ئەحمەد

برادۆست سپۆرت

زیدان: سیڤیلیە لە یاریگاى خۆی قورسن و زۆر باش یاریی دەکەن، بەڵام ئێمەش ئامادەین

زیدان: بەدڵنیاییەوە هێشتا بەهێزین، دەمانەوێت یارییەکی باش بکەین و ئامادەین.

زیدان: فێربوم لە رابردودا کە هەرگیز سەر دانەنەوێنم وکار بکەم بۆ ئەوەى بەردەوام بم لە باش بون.

زیدان: هیچ سەرسام نیم بەو رەخنانەى لێمان دەگیرێت، رەخنە هەمیشە هەبوە تەنانەت لەکاتی بردنەوەشدا.

زیدان: لەئێستا ئەتوانین باشتر بین، پێشتر بە حاڵەتی خراپتردا رۆیشتوین، بەرامبەر یانەى یەکەم یاریی دەکەین و پێویستە بیبەینەوە.

زیدان: بروا ناکەم یاریزانەکان لەخوا ئاستی خۆیان بن، بەڵام پێویستە کارەکان بەشێوەیەکی دروستبکەین.

زیدان: بیر لە رۆیشتن ناکەمەوە، تەنها بیر لە بردنەوە دەکەمەوە، ئەوەى لەدەرەوە دەوترێت ناتوانم کۆنترۆڵی بکەم.

زیدان: کاتێک یارییەک دەدۆرێنین رۆژنامەکان داواى گۆرانکاری دەکەن، راستە ناخۆشە، بەڵام کێشەم نیە ئەوانەى کە داواى گەڕانەوەى مۆرینیۆ دەکەن.

زیدان: ئەوانەى دەرەوە تەنها چاوەرێی ئەنجامن، بەڵام من چاوەرێی چاکسازیم لە پێکهاتەکەو ئاستی یانەکە، ئەوە تەنها شتە لام گرنگە.

زیدان: ئەو یەکگرتوییەى لە پاریس لەدەستماندا، لە ڤیگۆ و لیڤانتی هەبون.

زیدان: پێویستە یاریزانەکان پشویان پێ بدرێت، حەوت یاریمان لەبەردەمدایە لە 21 رۆژدا، پێنج شەممە رۆژێک بوو بۆ ئەوەى تەرکیزی یاریزانەکان بگەرێتەوە.

زیدان: هیچ گرێبەستێکی نوێ پەیوەندی بە منەوە نیەو ئەوە ئیدارەى یانەکە لێی بەرپرسیارە.

زیدان: بڕیاری گەرانەوەم دا لەبەرئەوەى پێموابوو دەتوانم سەرپەرشتی پرۆژە نوێیەکەى ریاڵ مەدرید بکەم، ئێستا من لێرەم و دەمەوێت پێکەوە بردنەوە بەدەست بهێنین.

زیدان: ئەوەى من دەیزانم ئەوەیە کە یاریی سیڤیلیە زۆر قورسە، کێشەکانی یارییەکەى پاریسمان چارەسەر کرد و دەمانەوێت هەڵەکانمان بەرامبەر سیڤیلیە دوبارە نەکەینەوە.

زیدان: دڵخۆش نین بە شکستی یارییەکەى پاریس، بەڵام پێویستە ئامادەبین بۆ یارییەکانی داهاتوو.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…