23/08/2020

کۆمان داوای سێ یاریزان لە کارگێڕی بارسێلۆنا دەکات

نیھاد ھەرکی

برادۆست سپۆرت- ھەولێر

ڕۆنالد کۆمانی ڕاھێنەرێ نوێی بارسێلۆنا داوای سێ یاریزان لە کارگێڕی بارسێلۆنا دەکات.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ناوی ئەو سێ یاریزانە ئاشکرا دەکات، کە کۆمان لە کارگێڕی یانەکەی کردوون، ئەوانیش لاوتارۆ مارتینێزی ھێرشبەری ئینتەر میلان و ئیریک گارسیای بەرگریکاری مانچستەر ستی، ھەروەھا خۆسێ لویس گایای بەرگریکاری باڵی چەپی ڤالنسیا.

ڕۆنالد کۆمانی ھۆلەندی دەیەوێ لە ھێلی دواوە و پێشەوەی یانەکە گۆڕانکاری بکات، بۆ ئەم مەبەستەش داوای ئەو یاریزانانەی لە کارگێڕی یانەکە کردووە.

گایا & گارسیا & مارتینێز
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…