03/02/2020

ڕیکۆردێکیتر بۆ لاوەکەی بارسێلۆنا ئانسو فاتی

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

شەوی ڕابردوو لەمیانەی یاریەکانی گەڕی ٢٢ـی لالیگا بارسێلۆنا و لیڤانتی لەسەر یاریگای کامپنۆ ڕووبەڕووی یەک بوونەوە. لە ئەنجامدا بارسێلۆنا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی تۆمار کرد.

 

ئەوەی جێی باسە ھەردووک گۆڵەکەی بارسێلۆنا ئانسو فاتی لاو تۆماری کردن، بەمەش بە ١٧ ساڵ و ٦٤ ڕۆژ بوو بە لاوترین یاریزان لە مێژووی لالیگا دووانە تۆمار بکات.

 

ئانسو فاتی لاو لەم وەرزەدا ھەریەکە لە ڤالڤێردی ڕاھێنەری پێشو و کیکی ڕاھێنەری ئێستا لە بەشێک یاریەکان پشتیان پێ بەستووە و توانیوویەتی گۆڵێک لە چامپیۆنس لیگ و چوار گۆڵ لە لالیگا تۆمار بکات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…