06/01/2020

ڕیال مەدرید بەبێ دوو لە ئەستێرە دیارەکانی بەرەو سعودیە گەشت دەکات

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

لیستی یاریزانانی ڕیال مەدرید بۆ گەشت کردن بۆ سعودیە، بە مەبەستی ئەنجامدانی یاری بەرامبەر ڤالنسیا، لەمیانەی یاریەکانی چوار گۆشەی زێڕینی جامی سوپەڕی ئیسپانیا ڕاگەیێندرا. تیایدا ناوی ھەریەکە لە کەریم بنزیمە و گارس بێل تیایدا نابینرێت.

بنزیمە بەھۆی سوکە پێکانێکەوە، ھەروەھا گارس بێل بەھۆی نەخۆشی و ھەبوونی کێشە لە ھەناسەدانیدا ناتوانن گەشت بکەن.

وابڕیارە لە ٨ـی ئەم مانگە ڕیال مەدرید و ڤالنسیا، لەکاتژمێر ١٠ بەکاتی ھەولێری پایتەخت ڕووبەڕووی یەک ببنەوە.

لیستی یاریزانانی ڕیال مەدرید بۆ گەشتکردن بەرەو سعودیە
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…