18/12/2019

چەند ئامارێکی کلاسیکۆیەکانی بارسا و ریال

فرحان جبرائیل علی

برادۆست سپۆرت

ئەمرۆ چوارشەممە، ١٨ی کانونی دووەمی ٢٠١٩، یاری کلاسیکۆ لە نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید ئەنجام دەدرێت کەوا یاریەکە دوا خرابوو بەهۆی رەوشی خراپی کەتەلۆنیا، هەردوو یانە بە ٣٥ خاڵ رووبەرووی یەکتر دەبنەوە کەوا لە ٢٠٠٩-٢٠١٠ بەم یەکسان بوونە لە ریزبەند کلاسیکۆیان ئەنجام نەداوە.

 ئامارەکانی ئەم دوو یانەیە لە مێژووی کلاسیۆدا:

  • ١٧٨ یاری کلاسیکۆ لە لالیگا ئەنجامدراون، ٧٢ بردنەوە بۆ بارسێلۆنا، ٧٢ بردنەوەش بۆ ریال مەدرید، لەگەل ٣٤ یەکسان بوون.
  • گۆلکاری کلاسیکۆ مێسی یە بە ٢٦ گۆل، لە ریال مەدریدیش رۆنالدۆ گۆلکارە لەگەل دیستیڤانۆ بە ١٨ گۆل بۆ هەر یەکیان.
  • ئەو یاریزانانەى زۆرترین کلاسیکۆیان ئەنجامداوە، مانوێل سانچێز ٤٢ یاری، خینتۆ ٤٢ یاری ، چاڤی ٤٢ یاری ، رامۆس ٤٢ یاری، میسی ٤١ یاری ، ئینێستا ٣٩ یاری.
  • ئەو یاریزانانەی کەوا خیانەتیان کردوە بەوتەی هاندەرانیان لە بارسەوە چویتە ریال یاخود بە پێچەوانەوە، ١٦ یاریزانی ریال چونەتە بارسێلۆنا، ٢٣ یاریزانی بارساش چونەتە ریال.
  • دواین هاتریکی کلاسیکۆ لە سالی ٢٠١٤ لە لایان مێسی تۆمارکراوە.
  • بارسا ٢٨٨ گۆلی تۆمارکردوە، ریالیش ٢٨٦ گۆلی تۆمار کردوە.
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…