18/07/2020

چۆن ژووری خۆگۆرینی بارسا کۆنترۆڵ دەکرێ

رەوەز ئەحمەد

برادۆست سپۆرت- سلێمانی

بۆ کۆنترۆڵ کردنی ژوری خۆگۆڕینی بەرشەلۆنە، کە پریەتی لە یاریزانی وەک میسی بە چەند تۆپێکی ئاڵتونەوە، پیکێ و بۆسکێچ کە مۆندیال و چامپیۆنز لیگیان هەیە، شتیگن و لینگلیت کە ئەوانیش مۆندیالی هەیە، ڤیدال 7 نازناوی خولی هەیە، لەگەڵ هەموو یاریزانە قورسەکانی تر پێویستت بە دوو جۆر راهێنەر هەیە، یان ئەوەتا لە روی روحییەتەوە کۆنترۆلی ژوری خۆگۆڕین دەکات وەک ئەوەى گواردیۆلا و زیدان لە رابردودا کردیان، کە بەهۆی خۆشەویستی و رێزەوە یاریزانی بەرامبەر ناچارە گیانی فیدا بکات لە پێناو هاورێکەى، بۆ نمونە بەرشەلۆنە ئەتوانێت ئەزمونی چاڤی تاقیبکاتەوە کە خۆی هەڵقوڵاوی ژوری خۆگۆڕینە و یاریزانێکی روحی بەرشەلۆنەیە، یاخود بە ئەزمون و نازناو یاریزانەکان ناچار بن گوێ رابگرن، بۆ نمونە کەسێکی وەک کاپێللۆ ، دێل بۆسکی، کۆنتی ، مۆرینیۆ ، گواردیۆلا ، کلۆپ.

ئەگەر وا نەکرێت، بەرشەلۆنە لەم حاڵەى ئێستا خراپتر دەبێت، لە دوو هەفتەى رابردودا سێ کەس بە ئاشکرا لە میدیاوە روبەروی راهێنەر بونەتەوە سوارێز، پیکێ ، دواهەمینیشیان میسی، ئەوەشی بەسەر بەرشەلۆنە هاتوە زۆر چاوەروان کراوە لەبەر دوو هۆ:

یەکەم: ئەمەى ئێستا لەبەردەستی سیتینە، کۆکراوە و بژاردەى خۆی نییە، چونکە هاتۆتە سەر پێکهاتەیەک کە پێشتر کردراوەو ئەو بە پێی پلان و تەکتیکی خۆی نەیکڕیوە.

دووەم: سیتین پێشتر راهێنەری لۆگۆ و لاس پالماس و بیتس بووە، ناتوانیت لەوە زیاتری لێ داوا بکەیت، پۆستەکە زۆر لەخۆی گەورەترە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…